خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان هەڵوەشێندرایەوە

وەرزش

25/08/2020     ژمارەی بینراو 478

راچڵەكین-

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی هەڵوەشاندەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەك یانەی خولی نایابدا، بڕیادرا بە هەڵوەشاندنەوەی خولەكە.

بەگوێرەی بڕیارەكە، هیچ یانەیەك نابێتە پاڵەوان و هیچ یانەیەكیش دانابەزێت بۆ خولی پلە یەك.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر لەكۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستاندا، بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی یەكێتییەكە، بڕیاردرا یانەی نەورۆز-ی سلێمانی وەك پاڵەوانی خولەكە ئەژمار بكرێت، بەوپێیەی تا راوەستانی خولەكە یانەی نەورۆز لەریزبەندی یەكەمدابوو.

سەفین كانەبی، سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند، ئەو كاتەی ئەو بڕیارە دراوە ئاگادار نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن