بۆیه‌كه‌مجار فیلمێكی كوردی به‌شداری ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ ئه‌مه‌ریكا

کەلتوور

30/08/2020     ژمارەی بینراو 641

بۆیه‌كه‌مجار فیلمێكی كوردی به‌شداری ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ ئه‌مه‌ریكا


ڕاچڵه‌كین-
فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتی یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن دەکات.
لە لێداوانێکی هونەرمەند و سینەماکار ناسر حەسەن بەرێوبەری بەرهەم و ئەکتەری فیلمی سەفەری نەمری  ڕایگەیاند ئەو فیلمە لە سەدا 90 لە کوردستان وێنەگیرا و لە سەدا 10 لە بەغدا وێنەگیرا، لەگەڵ چەند دیمەنێکی تر لە وڵاتی ئەمریکا وێنەگیرا، بە بەشداری ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کریچ ڕۆبەرتس  لەگەڵ چەندان ئەکتەری تر کورد وعەرەب لە ئەکتەرە کوردەکان یونس حەمە کاکە و تاریق ئاکرەیی ،ئەو فیلمە باسی ساڵانی 1985 و ساڵی 1986 دەکات، لە زیندانی ئەبوغرێب باس دەکات.

چیرۆكه‌كه‌ باس له‌ چەندین کەس بە تایبەت ئاشوریەکان و عێراقیەکان و کوردەکان دەکات پاڵەوانی چیرۆکی ئەو فیلمە کەسێکی ئاشوریە لە زیندان ڕادەکات، دوایی مانەوە لە چەند شوێنکی باخ جێگایه‌ك لە شاری بەغدا، دواتر دەچێتە کەرکووك و هەولێر و دواتر موسڵ و دواتر بۆ چیا بۆ لای پێشمەرگە دەمێنێتەوە ،دواتر دەچێتە وڵاتی تورکیا لەوێ توشی گرتن دێت ، حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت ،لەوێش لە زیندان ڕادەکات، خۆی دەگەێنێتە  ئەمریکا ئەو پیاوە بۆ میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا  باس له‌ ڕووداوی هەڵاتن و زیندانی ئەبووغرێب دەکات بۆ میدیاکان.

هاوكات ده‌رهێنه‌ری ناودار ناسر حەسەن لەم فیلمەدا  پڕۆدیسەری ئەم فیلمە بووە و وه‌ك ئه‌كته‌ریش ڕۆڵی بینیوه‌ ،وەك تازەترین فیلم لە کوردستان بۆیەکەمجارە لە فیستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتی قبوڵ بکرێ ، شایەنی باسە ئەو فیلمە بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی واشنتۆن .

ڕاگەیاندنی فیلم. ڕەوەند جەواد .ئەڵمانیا 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن