ماڵی پاشا بۆ له‌شفرۆشی مایه‌پووچ بوو
ڕاچڵه‌كین-
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ماڵی له‌شفرۆشی له ئه‌وروپا مایه‌پوچ بوونی خۆی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ری كه‌وتووه به‌هۆی كه‌ره‌نتینه له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه.
ئارمن لۆبشید به‌ڕێوبه‌ری" ماڵی پاشا" كه پێكهاتووه له 10 نهۆم ده‌ڵێت" گه‌یشتین به كۆتایی" و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ماوه‌ی پێشوودا كاركردن له هه‌ریه‌ك له ماڵه‌كانی له‌شفرۆشی له ویلایه‌تی "نۆرس راین" و ستڤیلیا وه‌ستێنراوه .
له ماڵی پاشادا 120 كه‌س وه‌ك چێژ فرۆش كارده‌كه‌ن و زیاتر له 60 فه‌رمانبه‌ری تیادایه و له‌ناویاندا چێشت لێنه‌ر و ڕێكخه‌ری قژ هه‌یه و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م بنكه‌ی له‌شفرۆشیه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوكاریان نه‌كات ئه‌وه ناتوانن جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كاره‌كانیان.