برایەك دوو خوشكی خۆی كوشت

عێراق

09/09/2020     ژمارەی بینراو 3106

راچڵەكین-

لەباكوری شاری بەغدا، برایەك لەكاتی دەمەقاڵەی لەگەڵ دوو خوشیكدا، هەردووكیانی كوشت و خۆشی لەلایەن پۆلیسەو دەستگیركرا.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، كەسێك لەگەڕەكی تاجی لە باكوری بەغدا، بەهۆی دەمەقاڵەی لەگەڵ دوو خوشكیدا تەقەی لێكردوون و بەهۆیەوە هەردووكیان كەلە دایكبووی (2000 و 2003)ن گیانیان لەدەستداوە.

بەووتەی پۆلیسی بەغدا، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووەو، دواتر تۆمەتبارەكە كەلەدایكبووی 2001ە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

 

ئەوەش لەكاتێكدا دێت كە ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگۆی كوژرانی دوو كچ لەلایەن باوكیانەوە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ سەر بەپارێزگای سلێمانی بڵاوبوەوە.

بەووتەی پۆلیسی ناوچەكەش، تائێستا ئەو كەسەی گومانی ئەنجامدانی تاوانەكەی لێدەكرێت دەستگیرنەكراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تەرمی هەردوو كچەكە لەیەك گۆڕدا لەناوچەی شوان دۆزراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن