وەزارەتی دارایی روونكردنەوە لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران دەدات

کوردستان

12/09/2020     ژمارەی بینراو 3936

راچڵەكین -

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆرانیان لە گەنجینەكان كردبێت.

حاجی نادر، بەڕێوەبەری جووڵەی دراو لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە رووداوی راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوەو بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی داوای فەرمی وەزارەت دەكەین.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 12-9-2020، میدیاكانی نزویك لە پارتی بڵاویانكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایكردووە وەزارەت و دەستەكان لیستێكی نوێی مووچە ئامادە بكەن بە لێبڕینی سەدا 21، تاوەكو دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن