ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

کوردستان

15/09/2020     ژمارەی بینراو 574

راچڵەكین

سبەینێ 16-9-2020، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی، كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەبێت و تیایدا چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێت، لەوانەش ئەنجامی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكراوە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی سبەینێ، هەریەك لە پرسەكانی تایبەت بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجەی فیدراڵی عێراق، تاوتوێ دەكرێن، كە دوێنێ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 پەسندكراو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا بەمەبەستی تێپەڕاندنی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن