ئیمارات و بەحرێن رێكەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆكرد

جیهان

15/09/2020     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین -

لە رێورەسمێكدا لە كۆشكی سپی، ئەمڕۆ 15-9-2020 بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەردوو وڵاتی ئیمارات و بەحرێن رێككەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆكرد.

لە رێورەسمی واژۆكردنی رێككەوتنەكەكەدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە سەبارەت بە ئاشتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشی:" ئەمڕۆ لەجیاتی دوژمنایەتی، دۆستایەتمان هەڵبژارد، ژمارەیك وڵاتی دیكەش دەیانەوێت بێنە ناو رێككەوتنی ئاشتییەوە".

هەر لە رێورەسمەكەدا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، خۆشحاڵی خۆی بە واژۆكردنی رێككەوتنەكە نیشانداو رایگەیاند، رێگەی راست ئاشتییەو دەبێت ئەو ئاشتییە شۆڕبێتەوە بۆ نێو گەلەكانیشمان.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لێرەوە ساڕێژی برینی شەڕ دەكەین و بە ئاشتی دەژین، وتی:" لە ئازاری شەڕ تێدەگەم، لەبەر ئەوە خوازیاری ئاشتیم".

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی ئەمریكاشی كرد كە وڵاتەكەی لە هەڕەشەكانی ئێران پاراست.

هەر لە رێورەسمەكەدا، عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان، وەزیری دەرەوی ئیمارات، رایگەیاند پرۆسەی ئاشتی لەناوچەكە بەهەوڵی سەرۆك ترەمپ سەریگرت، وتیشی:" ئێمە بە كردەوە ئاشتیمان دەوێت و دەمانەوێت نەوەكانی داهاتوومان لە ئاشتیدا بژین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن