بۆچی ئامێری پی سی ئاڕ بۆ پشکنینی کۆرۆنا ڤایرۆس سوودی هەیە؟
ڕاچڵهكین-
بەپێی دوایین توێژینەوەکان کە لەشاری ووهانی هەرێمی هوبێی ووڵاتی چین کراون ، بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەکارهێنانی ئامێرەکە لەکەسانی گومانلێکراو یان توشبوو بۆیان دەرکەوتووە کە لەرۆژی یەکەمدا ئەنجامی نەبووە، بەڵام لەرۆژی پێنجەم بەدواوە ڤایرۆسەکە دیاریکراوە،لەبەر دەرنەکەوتنی دژەتەنەکانی تایبەت بە ڤایڕۆسی کۆڕۆنا لە رۆژی یەکەمدا.
بۆ دەستنیشانکردنی ڤایڕۆسی کۆرۆنا بەئامێرەکە دوو رێگا هەیە :
1 ــ مۆلیکیولەر (ترشی ناوەکی - RNA)
2 ــ سیڕۆلۆجی(anti-CoV IgG and IgM)
کە دەبێت نموونە لە ( سیڕەم ، خوێن ، لیك ) وەربگیرێت ، نابێت تەنها لەخوێن نموونە وەربگیرێت ، چونکە لەوانەیە تەنها 40%ی نەخۆشییەکە دیاریبکرێت لهڕێی خوێنهوه.
بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئامێرەکەوە ، کیتی تایبەت بەکاردەهێنرێت و ئەنجامی پشکنینەکانیان رێژەی سەروو 95%ی ڤایرۆسەکەی پێ دیاریکراوە ، بەڵام لەهەندێك کەسدا تا مانگێك ڤایرۆسەکەی دەرنەخستووە ئەمەش کەمترە لە 2% .