توێژینه‌وه‌یه‌ك كاریگه‌ری كۆرۆنای له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو دوای چه‌ند مانگێك ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی %70 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ته‌نانه‌ت دوای ماوه‌یه‌ك له جێهێشتنی نه‌خۆشخانه‌ش گرفتی سییه‌كانیان ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان كاریان له‌سه‌ر پشكنینی 55 نه‌خۆش كردوه له هه‌رێمی خنان له چین دوای ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان پێدراوه بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان به‌ڵام به نزیكه‌ی دوای 3 مانگ له جێهێشتنی نه‌خۆشخانه ژماره‌یه‌ك له‌وان نیشانه‌ی درێژخایه‌نیان له‌سه‌ر هه‌بووه وه‌ك هه‌ناسه توندی و كۆكه و ئازاری سه‌ر و گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رس و پێش توشبونیان هیچ كێشه‌یه‌كی سییه‌كانیان نه‌بووه به‌ڵام دوای ئه‌وه توشی گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بوون و 33 كه‌سیان توشی سستی سیه‌كانیان بوون دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانیان بۆ كراوه.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ ته‌ندروستی " دكتۆر فرانسیس كولینز" كه به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌ی نه‌كردوه به‌ڵام پیاچونه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه كردوه و ئاشكرای كردوه كه ئاسایی بوونه‌وه‌ی كاری سییه‌كان دوای توشبوون به كۆرۆنا پێویستی به ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌یه.