پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خانمان ئه‌م پرسیارانه‌یان لێبكه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك قسه ده‌كه‌ن ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌م پرسیارانه‌یان ئاڕاسته بكرێت.
1- خانم كاتێك له‌گه‌ڵ پیاوێك قسه ده‌كه‌یت زۆرینه‌یان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی وه‌رزش و یانه وه‌رزشیه‌كان پرسیاریان لێ بكرێت.
2-ڕه‌نگه هه‌مویان نا به‌ڵام به‌شێك له‌كوڕان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن پرسیاریان لێ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا خۆشه‌ویستیان هه‌یه یان نا؟ ئه‌ی پێشتر خۆشه‌ویست هه‌بووه؟ هۆكاری مانه‌وه و جیابوونه‌وه‌ی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چی بووه؟ و مه‌به‌ست له‌وه‌ش ده‌رخستنی كه‌سایه‌تیانه.
3-سه‌باره‌ت به ستایل و ده‌ركه‌وتنیان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ بكرێت ئه‌م جلوبه‌رگه‌ت له‌كوێ كڕیوه؟ عه‌تره تایبه‌ته‌كه‌ی تۆ چییه؟ ئه‌م پرسیارانه وا له كوڕ ده‌كات له‌وه تێ بگات ئه‌و كچه‌ی پرسیاره‌كانی ئاڕاسته ده‌كات سه‌رسامه پێی.
4- كاتێك تۆی خانم له‌باره‌ی ڕۆژی له‌دایكبوون و بورجه‌كه‌ی پرسیار له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت ده‌كه‌یت ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنیت كه گرنگه به‌لاته‌وه.
5-پرسیار كردن له خه‌ونی بۆ ژیانكردن و داهاتووی هه‌ستێكی وای پێده‌به‌خشێت داهاتوی ئه‌و به‌لاته‌وه گرنگه.