له 5 حاڵهتی بهرز بوونهوهی پلهی گهرمای لهشی منداڵهكهت بیگهیهنهره لای پزیشك
ڕاچڵهكین-
هەموو حاڵەتێکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش پێویست بە چوونە لای پزیشک ناکات، دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان 5 حاڵهت باس دهكات كه پێویسته دایك و باوك منداڵهكانیان ببهنه لای پزیشك و باشتریش وایه ههموو ماڵێك گهرمی پێوی ههبێت بۆ ئهوهی بزانێت پلهی گهرمی لهشی منداڵهكهی كهی بهرزه.
1-هەموو منداڵێکی خوار تەمەنی سێ مانگی لە کاتی هەبوونی تادا جا هەر پلەیەک بێت، دەبێت ببرێتە لای پزیشک.
2- منداڵ لەهەر تەمەنێکدابێت و جا هەر پلەیەک بێت بەڵام تایەکەی زۆر کاری لێکردبێت و بە جۆرێک تەنانەت ئەو کاتانەشی کە پلەی گەرمی لەشی ئاساییە بەڵام هەر خەواڵوو بێتاقەت و بێ چالاکی بێت.
3-ئهگەر منداڵەکەت تەمەنی زیاتر لە سێ مانگە و پلەی گەرمی ۳۸-۳۹سْ بێت؛ جگە لە تا هیچ نیشانەیەکی تری نییە, خەوو خواردن و چالاکی باشە و خۆشی هیچ نەخۆشییەکی دڵ و سی و زگماکی نییە ئەوا دەتوانیت لە ماڵەوە چارەی بکەیت {ئهگەر تایەکەی درێژەی کێشا بۆ زیاتر لە ۲-۳ ڕۆژ یاخوود نیشانەی تری لێ بە دیار کەوت ئەوا دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت}.
4-ئه گەر منداڵەکەت تەمەنی زیاتر لە ۳ مانگە و هەر لە سەرەتاوە پلەی گەرمی زیاترە لە ۳۹ سْ دەبێت ڕاستەوخۆ ببرێتە لای پزیشک.
5-ئەگەر نیشانەی تری بەهێزی هاوشانی تایەکەی هەبێت وەک تەنگەنەفەسی, سکچوون, گەشکە, ڕشانەوە, لیر و سووربوونەوەی لەشی, سک ئێشەی توند, گۆڕانی ڕەنگی میز, خوێن بەربوون و شین و مۆربوونەوەی جەستە.
پاش چوونە لای پزیشک ئیتر ئەو بڕیار دەدات کێ لە نەخۆشخانە دەخەوێنێت و چ پشکنینێک ئەنجام دەدات و کێ دەنێرێتەوە بۆ ماڵەوە و چی بۆ دەنووسێت، بەڵام تکایە ئەوە بزانە لە کاتی هەبوونی تادا تۆ لە پزیشکەکەت زۆر گرنگتری بۆ منداڵەکەت، پزیشکەکەت تەنها ڕێنمایی چارەسەریت بۆ دەنووسێت بەڵام ئەوە تۆیت دەبێت پێی بدەیت و شەونخوونی بکەیت و پشووت درێژبێت و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەیت.