ڤیاگرا بێ زیان نییه
ڕاچڵه‌كین-
ئاژانسی ڕێكخراوی ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كانی گرنگیدان به ته‌ندروستی (MHRA) ئاشكرایان كردوه به‌كارهێنانی ڤیاگرا كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر و یه‌كێك له‌وانه‌ش "ئاوسانی سك" ه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه ئاژاسنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه ئه‌نجامیداوه تیایدا هاتووه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی حه‌به شینه‌كه‌یان به‌كارهێناوه چه‌ندین كاریگه‌ری لاوه‌كی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه.
10 له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه سكاڵای ئه‌وه‌یان كردوه كه توانای بیستنیان له‌ده‌ستداوه و حه‌بی ڤیاگرا په‌یوه‌ندی هه‌بووه به 32 حاڵه‌تی مردن له‌ماوه‌ی 5 ساڵدا.
له ساڵی 1998 ه‌وه كه ئه‌م ده‌رمانه په‌سه‌ند كراوه تا ئێستا زیاتر له 37 ملیۆن پیاو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كاریده‌هێنن .