پەرلەمانی كوردستان راپۆرتێكی سەبارەت بە دەروازە سنوورییەكان رەوانەی حكومەت كردووە

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان راپۆرتێكی لەسەر بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكان ئامادەكردووە و بۆ حكومەتی رەوانە كردووە.

ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "راپۆرتێكمان لەسەر دەروازە سنوورییەكان ئامادەكردووە و بۆ حكومەت رەوانەمان كردووە، چاوەڕێین وەڵاممان بدرێتەوە".

راشیگەیاند:"ئەم راپۆرتە پرۆفێشناڵ و مەیدانییە و پیشەییانە كاری لەسەر كراوە و ئەندامانی لیژنەی دارایی واژۆیان لەسەر كردووە".

هێڤیدار، ئەوەشی روونكردەوە، پێویستە حكومەت چاكسازی لە گومرگەكاندا بكات بۆئەوەی داهاتی زیاتری بۆ بگەڕێتەوە"داواشمان لەسەرۆكایەیت پەرلەمانی كوردستان كردووە، دانیشتنێكی تایبەت بە دەروازە سنووریەكان ئەنجامبدات."

لەلایەن خۆشییەوە سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی وتی: "داھاتی خاڵە سنوورییەركان لە دوای داھاتی نەوت دێت، بۆیە لەو راپۆرتە مەبەستمانە زۆرترین داھات بۆ حكومەتی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و كار لەسەر گرێبەستی كۆمپانیاكان بكرێت كە لە دەروازە سنوورییەكان كراوە"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن