نرخی تمەن دابەزینێكی مێژوویی تۆماركرد

ئابوری

01/10/2020     ژمارەی بینراو 3579

راچڵەكین - AA

بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نزمترین نرخی لە مێژوودا تۆماركردو یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە زیاتر لە 30 هەزار تمەن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی تایبەت بە بازاڕی ئازادی دراوی ئێران "bonbast.com" بڵاوی كردووەتەوە، بۆ جاری یەكەم لە بازاڕی ئازادی ئێران-دا بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی ۳۰ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

هەروەها بەهای یەك یۆرۆ گەیشتە ۳٥ هەزار و ۲۰۰ تمەن.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمدا بەهای یەك دۆلار، نزیكەی ۱۳ هەزار و ۳٥۰ تمەن بوو.

بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهای تمەن بە رێژەی سەدا ۱۲۰ دابەزیوە.

لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا كە ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كشاوەتەوە، تمەن بە نزیكەیی لە سەدا ۳٦۰ بەهاكەی لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن