ڤیدیۆ: كۆرۆنا بڵاوه و كه‌ربه‌لا جمه‌ی دێت
ڕاچڵه‌كین-
هه‌زاران سه‌ردانكه‌ر ئه‌مڕۆ 5 ی ئۆكتۆبه‌ر ڕویانكردۆته شاری كه‌ربه‌لا بۆ یادی چله‌ی ئیمان حسین ی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب كه پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو یادی ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عیراق كۆرۆنا زۆر بڵاوه پیاوانی ئاسایش له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رده‌وام مادده‌ی خاوێنكه‌ره‌وه ده‌پرژێنن به‌سه‌ر سه‌ردانكه‌ره‌كان و شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانی شاره‌كه و زۆرینه‌ی هاوڵاتیان له‌م ناوچه‌یه بێ ده‌مامكن و ڕه‌چاوی دووركه‌وتنه‌وه‌ش ناكه‌ن له یه‌كتری و ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه ڕێگه نه‌دراوه سه‌ردانكه‌ره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق بێنه ناو كه‌ربه‌لا.