شوێنی ناشتنی ته‌رمی شه‌جه‌ریان ئاشكرا كرا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره و مامۆستای هونه‌ری ئێرانی" محمد ره‌زا شه‌جه‌ریان" ئه‌مڕۆ 8 ی 10 دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی "جه‌م" له ئێران كۆچی دوایكرد.
تەرمی هونەرمەندی کۆچکردوو "شەجەریان" ئێستا لە گۆڕستانی بەهەشت زەهرایە لە تاران و بڕیارە سبەی نوێژی لەسەربکرێت و دواتر ببرێت لە شاری مەشهەد بەخاک بسپێردرێت، لەپاڵ گۆڕی شەعیری گەورەی ئێران "فیردەوسی"دا.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ری ئێران له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی یه ساڵی 2010 وه‌ك یه‌كێك له باشترین 50 ده‌نگه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه و خاوه‌نی ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و تایبه‌تی ئێرانی بووه و هه‌واداره‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ مه‌رگی به‌داخن.