فەرمانبەرێكی پەرلەمانی كوردستان ژنەكەی خۆی كوشت

کوردستان

15/10/2020     ژمارەی بینراو 3031

راچڵەكین-

فەرمانبەرێكی پەرلەمانی كوردستان، ژنەكەی خۆی بەچەقۆ كوشت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس كرد.

سەرچاوەیەك لەپەرلەمانی كوردستان بە( راچڵەكین)ی راگەیاند، رووداوەكە چوار رۆژ پێش ئێستا بووەو ئەو فەرمانبەرەی پەرلەمانی كوردستان، دوای رووداوەكە تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی هەولێر كردووەو پێی راگەیاندوون كە ژنەكەی خۆی بەچەقۆ كوشتووەو خۆی رادەست كردووە.

هاوكات، سەرچاوەیەكی ئاگاداری تر لەپەرلەمانی كوردستان كەداوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە بە ( راچڵەكین)ی رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرە 10 چەقۆی لەژنەكەی داوەو بەشێك لە ملی بڕیوەو، رووداوەكەش بەهۆی كێشەی كۆمەلایەتییەوە بووە.

تائێستاش پۆلیسی هەولێر هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوەكەو هۆكارەكەی بڵاونەكردووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن