ده‌رمانی جۆرێك شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
كۆمپانیایه‌كی ئیسپانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كردوه كه ده‌رمانێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "ڕۆیته‌رز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كۆمپانیای" فارما مار" تایبه‌ت به ده‌رمان سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ده‌رمانه‌ی ئاشكرا كردوه بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو له چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
كۆمپانیاكه ئاشكراشی كردوه كه ئه‌م ده‌رمانه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی " پرۆتینی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه له جه‌سته‌ی كه‌سی توشبوودا" و %80.7 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه پێش ڕۆژی 15 له ماوه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه و %38.2 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه له ڕۆژی هه‌شته‌می توشبوون به ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه.
له ئێستادا ئاژانسی ئیسپانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كانی گرنگیدان به ته‌ندروستی گڵۆپی سه‌وزیان داوه به‌م كۆمپانیایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زیاتر ده‌رمانی " ئه‌لبیدین" له نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت .
شایه‌نی باسه ده‌رمانی " ئه‌لبیدین" یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی كه له ئوستورالیا بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مۆخ به‌كارده‌هێندرێت.