بافڵ تاڵەبانی: هیچ پاساوێك قبوڵ نییە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر ئاڵاو خاكمان

کوردستان

17/10/2020     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین-

بافڵ تاڵەبانی- هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، ئاڵای پیرۆزی كوردستان، شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كە دەستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكەمان كە قوربانیمان بۆداوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەك لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی لەكاتی پەلاماردانی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاڵای كوردستانیان سووتاند، بافڵ تاڵەبانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت كەمێژووی برایەتی و پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن و سەرنەوینەكردنە بۆ دوژمنانی خاك و گەلەكەمان."

دەقی راگەیەندراوەكەی بافڵ تاڵەبانی

ئاڵای پیرۆزی كوردستان، شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كە دەستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكەمان كە قوربانیمان بۆداوە.
ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت كەمێژووی برایەتی و پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن و سەرنەوینەكردنە بۆ دوژمنانی خاك و گەلەكەمان.
پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەكانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەكێتییەكەی مامە، كەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین.
لەھەمووكات زیاتریش پێویستمان بە یەكخستنی ڕیزەكانی گەلەكەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەكان و لەگەڵ دڵسۆزەكانمان لە بەغدا و ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان لەھەڕەشەكان بپارێزین.
ھەر شەكاوە بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
بافڵ تاڵەبانی
 ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن