ژنێك لەپاركێكی هەولێر بە رووداوێكی " ناوازە" گیانی لەدەستدا

کوردستان

17/10/2020     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین-

لەپاركی سامی عەبدولڕەحمان لەشاری هەولێر، ئوتومبیلێكی كارەبایی كەسەردانیكەران بەكرێی دەگرن بۆ گەران لەناوپارك خۆی كێشا بەژنێكداو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 فازڵ حاجی- وتەبێژی پۆلیسی هەولێر كە رووداوەكە بە"ناوازە" ناوزەد دەكات دەڵێت ئەوكەسەی ئوتومبێلەكەی لێخوڕیوە منداڵێكی 12ساڵان بووەو لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن