ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرا

عێراق

18/10/2020     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین –

تەندروستی عێراق رایگەیاند، سێ هەزار و 110 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و ژمارەی گیانلەدەستداینش بەهۆی ئەو پەتایە گەیشتە 10 هەزارو ٢٥٤ توشبوو.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، سێ هەزارو 110 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا سێ هەزارو 186 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، 56 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 426 هەزار و 634 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 10 هەزارو 250 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووانیش گەیشتە 360 هەزار و 477كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن