12 ڕێنمای گرنگ بۆ ئەو کەسانەی ئامێری ئۆکسجین لە ماڵەوە بەکار دەهێنن بۆ نەخۆشی کۆرۆنا

تەندروستی

20/10/2020     ژمارەی بینراو 943

12 ڕێنمای گرنگ بۆ ئەو کەسانەی ئامێری ئۆکسجین لە ماڵەوە بەکار دەهێنن بۆ نەخۆشی کۆرۆنا

ڕاچڵه‌كین-

له‌ ئێستادا به‌هۆی خراپی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان زۆر كه‌س په‌نا بۆ ئه‌وه‌ ده‌بات له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن، دكتۆر شاهین پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناسه‌ له‌م بابه‌ته‌دا 12 ڕێنمای گرنگ ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی كۆرۆنایان هه‌یه‌ و له‌ماڵه‌وه‌ ئۆكسجینی بۆ به‌كارده‌هێنن.

1- دەبێت ئامێرەکە پێنج مەتر لە ھەمو جۆرە ئاگرێک دور بێت: تەباخ، جگەرە کێشان، داگیرساندنی چەرخ و شقارتە، ھیتەر، سۆبا، مۆم.

2- نابێت ھیچ جۆرە ئامێرێکی گازی و بوخاری لە نزیک ئامێری ئۆکسجین بەکار بھێنیت، وەکو معەتەر، سپرای، گسکی کارەبایی، ئوتو.

3- دەبێت ئامێرەکە بە شێوەی ستونی راست دابنرێت، وە بە شتێک جێگیر بکرێت و رێگری بکات لە کەوتنی.

4- ھیچ جۆرە بەرھەمێکی کیمیایی و سوتەمەنی نزیک ئامێرەکە نەبێت، وەکو بەنزین، نەوت، گاز، جۆرەکانی مەلھەم.

5- ئامێرێکی ئاگر کوژێنەوە لە نزیک ئۆکسجینەکە دابنرێت بۆ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە.

6- پلاکی ئامێرەکە بە سویچی سەر دیوار رەبت بکە، واتە ھیچ جۆرە تەقسیم و سەیارێک بەکار مەھێنە.

7- لە کاتی بەکارھێنانی ئۆکسجین، ئامێرەکە گەرم دەبێت، پێویستە لە ھەمو جۆرە پارچەیەک دور بێت، وەکو پەردە.

8- نابێت ھیچ لە سەر ئامێرەکە دابنرێت، بەتایبەت پارچە قوماش و پلاستک.

9- نابێت ئامێری ئۆکسجین لەبەر خۆر (ھەتاو) دابنرێت.

10- جلوبەرگ و کەلوپەلی خەوی نەخۆشەکە پێویستە لە مادەی لۆکە دروست کرابێ نەوەک مادەی لایلۆن، چونکە لۆکە سەلامەتە و تەزوی کارەبایی دروست ناکات.

11- نابێت ئۆکسجین لە شوێنی داخراو و تەسک دابنرێت، وە ئەگەر لە ناو سەیارە بو لە کاتی گواستنەوە، پێویستە جامی سەیارە بکرێتەوە.

12- نابێت ئامێری ئۆکسجین لە سندوقی سەیارە دابنرێت و بگوازرێتەوە. وە ھەوڵ بدرێت منداڵ نزیکی نەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن