بۆیه‌كه‌مجار نهێنی په‌یوه‌ندی نێوان ئوم كه‌لسوم و فه‌رید ئه‌تره‌ش ئاشكرا كرا
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر موزیكی عه‌ره‌بی چه‌ندین نازناوی تایبه‌تی پێ به‌خشرا له‌وانه‌ش" شازاده‌ی عود" هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری " فه‌رید ئه‌تره‌ش" زستانی 1974 كۆچی دوایكردوه.
ئه‌تره‌ش به‌رده‌وام و بۆ زیاتر له بۆنه‌یه‌ك ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه هاوكاری خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " ئوم كه‌لسوم" بكات به‌ڵام به‌رده‌وام له‌لای ئوم كه‌لسومه‌وه ئه‌م داواكاریه‌ی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وای له ئه‌تره‌ش كردوه كه گومان بكات ئوم كه‌لسوم ڕقی لێیه‌تی".
ساڵێك به‌ر له مردنی ئه‌تره‌ش له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی سووری باسی له‌وه كردوه ئوم كه‌لسوم ڕقی له ئه‌تره‌ش و ئه‌سمه‌هانی خوشكی بووه و هه‌موو كات ئوم كه‌لسووم ئه‌و ئاوازانه‌شی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌تره‌شه‌وه بۆی دانراوه و ته‌نانه‌ت جارێكیش ئه‌تره‌ش داوای ئه‌وه‌ی لێكردوه ئاوازێكی ئه‌و به‌كاربهێنێت و باشی و خراپی بابه‌ته‌كه بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر دابنێ به‌ڵام ڕه‌تی كردۆته‌وه.