ڤیدیۆ: سۆڤین" هه‌واداره‌كانم له‌بری منیش خه‌م ده‌خۆن و ده‌گرین"
ڕاچڵه‌كین-
له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی خانمه ڕاگه‌یاندنكار سۆڤین په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و خۆی تیادا به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌وه ده‌كات هه‌واداره‌كانی ڤیدیۆیی بۆ ده‌نێرن و ده‌گرین بۆ جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی.
سۆڤین ده‌ڵێت" سوپاستان ده‌كه‌م كه ئێوه له‌بری منیش خه‌م ده‌خۆن و ڤیدیۆم بۆ هاتوه كه‌سه‌كه ده‌گری و منیش خۆم پێ ناگیرێت و له‌گه‌ڵیدا ده‌ست ده‌كه‌م به گریان و سوپاستان ده‌كه‌م نازانم و ناتوانم چۆن پاداشتی ئه‌و باشیه‌تان بده‌مه‌وه، سوپاس بۆ خوا من زۆر باشم و ئه‌وه‌ی كه دێت زۆر باشتره له‌وه‌ی كه ده‌ڕوات"
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنكار سۆڤین و زانست ئاشكرایان كرد كه به فه‌رمی له یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه و چیتر هاوسه‌ری یه‌كتر نین.