نیشانه‌كانی كه‌می مه‌گنسیۆم له له‌شدا
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆر ئه‌لیكسی كۆڤالكۆف پسپۆڕی خۆراكی ڕوسی ئه‌و گرفته ته‌ندروستیانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه كه‌می ڕێژه‌ی مه‌گنسیۆم له له‌شدا دروستی ده‌كات.
زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان و توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندانی هه‌رس و گورچیله له هۆكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كانزایه‌یه له له‌شدا.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌گنسیۆم له له‌شدا چی دروست ده‌كات؟
1- دڵه‌ڕاوكێ و گریان و تێكچوونی باری كۆئه‌ندامی ده‌مار و خه‌مۆكی .
2-نه‌خۆشی شه‌كره، له ئه‌نجامی زۆر خواردنی شیرینی به‌مه‌ش په‌نكریاس توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ڕێژه شه‌كره‌یه‌ی نامێنێت كه ده‌چێته خوێنه‌وه.
3- هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر چونكه خانه‌كان ناتوانن بڕی پێویست وزه به‌رهه‌م بهێنن.
4- ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی قاژ چونكه ماسولكه گه‌وره‌كانی له‌ش وه‌ك كۆگایه‌كی گه‌وره وایه بۆ مه‌گنسیۆم و له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م كانزایه له له‌شدا ئه‌م به‌شه‌ی له‌ش توشی ئازار ده‌بێت.
5- سه‌رئێشه‌ی بێ هۆكار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز كردن له ئه‌نجامی ته‌سكبوونه‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌بێت و مێشك خۆراكی پێویستی ده‌ست ناكه‌وێت.
6- ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ، له ئه‌نجامی ناهاوسه‌نگی مه‌گنسیۆم له له‌شدا دروست ده‌بێت .
باشترین سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی مه‌گنسیۆم بریتیه له" چه‌ره‌س ، كاكاو، سه‌وزه ، برۆكلی، مۆز، ئه‌ڤۆگادۆ، به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه " و ئه‌و كه‌سه‌ی له له‌شیدا ئه‌م پێكهاته‌یه زیاد له ئاستی سروشتی كه‌مبوبێته‌وه و به خۆراك چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه ده‌رمانی پێده‌درێت.