دوای هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌گۆڕێت؟
ڕاچڵه‌كین-
دوای هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه له مێشكی زۆرینه‌دا هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه .
پسپۆڕانی ده‌رونی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی ناگۆڕێت به‌ڵام شێوه‌یه‌كی جیاواز وه‌رده‌گرێت چونكه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خێزان و هاوسه‌ر و منداڵ دێته پێشه‌وه .
هاوسه‌رگیری بڕیارێكی گرنگی نێوان دوو كه‌سه بۆ پێكهێنانی ژیانێكی پڕ له خۆشه‌ویستی و له‌دوای هاوسه‌رگیری بابه‌ته‌كان زیاتر ڕوون ده‌بن و ئه‌م قۆناغه جیاوازتره له قۆناغی خۆشه‌ویستی و ده‌زگیرانداری و وه‌فا و دڵسۆزی و به ئه‌مه‌كی نێوان ژن و پیاو هاوكاری مانه‌وه و زیاتر بوونی خۆشه‌ویستی نێوانیان ده‌دات.
ئه‌و هۆكاره‌ی كه واده‌كات له دوای هاوسه‌رگیری خۆشه‌ویستی نه‌مێنێت ناپاكی و پشت گوێ خستن و درۆی به‌رده‌وامه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا.