ئەپۆفینیا چییه؟
ڕاچڵهكین-
ئەپۆفینیا (Apophenia) دیاردەیەکی دەروونیە کە مێشکی مرۆڤ هەوڵی دۆزینەوەی شێوە و وێنە دەدات لە سرووشت و شتەکانی دەوروبەریدا، ئەگەرچیش هیچ وێنەیەک بوونی نەبێت تێیاندا.
بۆ کێبڕکێی مانەوە، مێشکی مرۆڤ پێویستی بەوە بووە کە بەخێرایی و بەڕێکی شێوەی هەم نێچیرەکانی و هەمیش ئاژەڵە مەترسیدارەکان بناسێتەوە. بەهۆی ئەمەوە توانای مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی شێواز و وێنە لە سرووشتی دەوروبەریدا زۆر بەهێز بووە، بەشێوەیەک کە هەندێک جار تەنانەت کۆمەڵە وێنەیەک دەبینێت کە بوونیان نیە.