جێگه‌ی نوستن
ڕاچڵه‌كین-
كۆمپانی" شه‌وێكی شاد" هه‌لێكی كاری تایبه‌تی ڕه‌خساندوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی نوستن ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ردا پاره‌ی پێ وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی جێگه‌ی نوستن كه‌سێكی ده‌وێت كه به‌رهه‌مه‌كانیان تاقیبكاته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 300 جونه‌ی ئه‌سترلینی پێ ده‌درێت.
كۆمپانیاكه ئاشكرای كردوه له ئێستادا 5 كه‌سیان ده‌وێت به‌رهه‌مه‌كانیان تاقیبكاته‌وه كه نرخه‌كه‌ی 600 جونه‌ی ئه‌سترلینیه و پێدانی ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌كه‌وێته سه‌ر باڵا و كێشی كه‌سه‌كه و له كۆتایدا یه‌ك كه‌س ده‌مێنێته‌وه كه داوای لێده‌كرێت ماوه‌ی 3-4 هه‌فته ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه پێی ده‌درێت له‌سه‌ری بخه‌وێت و ئاره‌زووش ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه به‌شداری بكه‌ن كه شه‌وانه كار ده‌كه‌ن یان ناچارن زوو بچنه سه‌ركاره‌كانیان و پێویسته كه‌سه‌كه تاقیكردنه‌وه‌ی نوستنی بۆ بكرێت چونكه بابه‌ته‌كه گرنگ و وورده به‌لایانه‌وه.