مارادۆنا و كچه‌كانی
ڕاچڵهكین-
دیگۆ مارادۆنا چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا ماڵئاوایی له دونیا كرد‌و له پاش خۆی بڕێكی زۆر سه‌روه‌ت و سامانی جێهێشتوه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌ناو خێزانه‌كه‌ی گرفتی گه‌وره دروست ببێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی مارادۆنا ئاشكرای كردوه كه "جه‌نگێكی گه‌وره" له‌سه‌ر دابه‌شكردنی میراتیه‌كه‌ی مارادۆنا دروست ده‌بێت چونكه له‌پاش خۆی هیچ وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌كی جێ نه‌هێشتوه و ڕوون نییه له‌پاش خۆی چه‌ندی سامان جێهێشتوه و ئایا پێش مردنی دابه‌شی كردوه یان نا.
ساڵی 2019 مارادۆنا له‌گه‌ڵ جانینا ی كچی كێشه دروست بوو له نێوانیان و مارادۆنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كچه‌ی گرنگی پێ نه‌داوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردوه كه ته‌واوی سامانه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسای وڵاتی ئه‌رجه‌نتین سێ به‌شی سامانی باوك بۆ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌مێنێته‌وه و هیچ كه‌س ناتوانێت ته‌واوی سامان و داراییه‌كه‌ی ببه‌خشێت، به‌ڵام هه‌ردوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی مارادۆنا كچه‌كه‌ی ده‌ستیكردۆته‌وه به گرنگیدان به باوكی و چه‌ندین وشه‌ی پڕ له سۆزی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه.
جانینا و دالما دوو كچی مارادۆنان له هاوسه‌ری پێشووی "كلۆدیا ڤیاڤنیی" و ته‌نها دوو منداڵی مارادۆنان كه دانی پیادا ناون، مارادۆنا له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا كلۆدیای ناسیوه كه دایكی ئه‌م دوو كچهیهتی و تاكه هاوڕێ و هاوسه‌ری بووه به فه‌رمی پێش ئه‌وه‌ی له یه‌كتر جیاببنه‌وه له ساڵی 2003 دا، هاوكات مارادۆنا كوڕێكی هه‌یه له ئافره‌تێكی ئیتاڵی و دوای 29 ساڵ ئینجا دانی به‌وه‌دا ناوه كه " دیگۆ جۆنیۆر" كوڕیه‌تی و ئه‌م گه‌نجه له‌به‌ر توشبوونی به كۆرۆنا نه‌یتوانیوه له مه‌راسیمی به خاك سپاردنی باوكی له ئیتاڵیاوه بچێته ئه‌رجه‌نتین.
ساڵی 2008 مارادۆنا دانی به‌وه‌دا نا كه كچێكی هه‌یه به‌ناوی" جانا" له‌دایكبووی 1996 ه و له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و كچه‌ی هه‌یه له خانمێك به‌ناوی " ڤالیریا سابالین"، به‌گوێره‌ی وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی مارادۆنا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خاوه‌نی 3 منداڵه له كوبا به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نه‌نانه‌وه كه ئه‌وانه منداڵی ئه‌ون.