لێكۆڵینەوەیەك: هەویری ددان شتن 99% ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەمدا لەناو دەبات

تەندروستی

30/11/2020     ژمارەی بینراو 352

راچڵەكین-

نوێترین لێكۆڵینەوە دەریخستووە، بەكارهێنانی هەویری ددان شتن چەند پێكهاتەیەك لەخۆ دەگرێت كە دەبنە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رێژەی 99% لەناو دەمدا، بەوەش ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر زۆر كەم دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوە تاقیگەییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، تەنها دوو خولەك دوای شتنی ددانەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێژەی 99% لەناو دەمدا لەناو دەچێت، تەنها دوای 30 چركەش لە بەكارهێنانی هەویرەكە بەهۆی بوونی پێكهاتەكانی زینك تیایدا كە كلۆرید سیتیل بیریدینیۆم (CPC)

لێكۆڵینەوەكان ئەوەشیان روونكردووەتەوە، هەویری ددان شتن بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتەوەو رێژەكەی لەناو دەمدا بۆ ماوەیەكی كاتی كەمكەمدەكاتەوە، ئەوەش ئەگەرەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەڕێی كۆكەو پژمین كەمدەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكە لەلایەن كۆمپانیای (كۆلگێت) ئەنجامدراوەو نزیكەی 50 تووشبووی كۆرۆنا لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی بەرازیل بەشداریان تێدا كردووە، دەرئەنجامەكانیش نیشانیان داوە هەندێك لە هەویرەكانی ددان شتن كاریگەریان هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەمدا بەشێوەیەكی كاتی.

ماریا رایان توێژەر لە كۆمپانیای (كۆلگێت) ئاماژەی بەوەكردووە، هەرچەندە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەرەتادایە، بەڵام دەرئەنجامە سەرەتاییەكانی دڵخۆشكەرن.

دەشڵێت، هەرچەندە شتنی ددانەكان بەفڵچەو هەویر، ناكرێت وەك چارەسەرێك یاخود هۆكارێكی خۆپارێزی لێی بڕوانرێت، بەڵام رۆڵیان هەیە لە كەمبوونەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و هێوەشكردنەوەی بڵاوبوونەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن