چه‌ند چركه‌یه‌ك شه‌وی تاریك بوو به ڕۆژی ڕووناك
ڕاچڵه‌كین-
له دیمه‌نێك كه چه‌ند وێنه‌گرێك تۆماریان كردوه نه‌یزه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت كه له ئاسمانی ناوچه‌یه‌ك له ژاپۆن ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ئه‌وه‌ش وایكرد كه ببێته مانشێت و سه‌ردێری هه‌واڵی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م نه‌یزه‌كه به‌خێرای له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاسمانی شه‌وی تاریكی كردۆته ڕۆژی ڕووناك، و دیمه‌نه‌كه به ده‌گمه‌ن و ناوازه وه‌سفكراوه.
گۆڤاری" ئاساهی" ناوخۆیی ئاشكرای كردوه كه كامیراكانی به‌نده‌ری" ناگۆیا" دیمه‌نی ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م نه‌یزه‌كه‌ی تۆماركردوه و تیایدا ڕوون دیاره ئه‌و كاته‌ی له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه چۆن ناوچه‌كه ڕوناك ده‌كاته‌وه.