كۆرۆنا راهێنەرێكی تری لەكاروانی تۆپی پێی عیراق دابڕی

وەرزش

02/12/2020     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین-

راھێنەری تۆپی پێی یانەی كەرخ-ی عێراق ( كەریم سەلمان) بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، كەریم سەلمان بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كۆچی دوایی كردووە.

كەریم سەلمان تەمەن ٥٥ ساڵ پێشتر راھێنەری ھەڵبژاردنی نیشتمانیی عێراق بوو و جگە لەوەیش لە ساڵانی رابردوودا لە چەندین یانەی عێراق یاریكردووە.

ئەمە چوارەم یاریزانی نێودەوڵەتیی عێراقە كە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی بكات، و پێشتر ھەریەك لە یاریزانانی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق، ئەحمەد رازی، نازم شاكر و راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق، عەلی ھادی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دواییان كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن