راچڵەکین-
بەهۆی شەڕێ نێوان دوو دراوسێ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر شەش کەس بریندار بوون، پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت:" سێ کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە".
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە لە نێوان دوو دراوسێدا و سێ کەسیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون، ئێستا رەوشەکە ئاسایی بووەتەوە و هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک نەماوە".
شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە ناحیەی سەنگەسەر-ی سەر بە قەزای پشدەر، شەش كەس بریندار بوون، كە چوار لە بریندارەكان ئەندامی یەک خێزانن و بە چەقۆ بریندارکراون.