لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەخۆپیشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 341

راچڵەكین-

لیژنەی باڵای ئارامی سلێمانی پارێزگای سلێمانی داوا لەهێزە ئەمنییەكان دەكات ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەك بەدوربگرن.

ماوەی دوو رۆژە لەشاری سلێمانی مامۆستایان و مووچەخۆران وەك ناڕەزایەتی بەرامبەر دۆخی ژیان و دواكەوتنی مووچە، خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەزەیری هێزو بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژ هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكان دەكرێت، هاوكات چەند خۆپیشاندەرێك و چالاكوانێكی مەدەنی دەستگیركراون.

لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێكی سەبارەت بەخۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە، تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:

‎١-هەر كۆبونەوەو گردبونەوەیەك بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.

‎٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواكارییە ڕەواكان لە چواچێوەی یاسادا؛ یەكێكە لە مافە ڕەواكانی خەڵك و پارێزگاریی لێدەكەین.

‎٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.

٤ـ پێویستە هەموو هێزەكان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەك بەدوربگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن