سوودەکانی یەک پەرداخ شەربەتی هەنار ڕۆژانە

تەندروستی

04/12/2020     ژمارەی بینراو 737

راچڵەکین-

هەریەک لەم سودانە لە ئەنجامی توێ  ژینەوەی زانستی جۆراوجۆر سەلمێنراوە! 

بەهۆی بوونی  ڕێژەیەکی ئێجگار زۆری دژە هەوکردنو  ڤیتامین و کانزاو پێکهاتەی کیمیایی زۆر گرنگ بۆ خانەکانی لەش:

۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن antioxidant ،antiinflammation  
بەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک.  

۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا.

۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی  پەستانی خوێن (زەخت) ، ڕۆ ژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ ۲ هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت.

٤_کەمکردن و باشتر کردنی ئازاری ئەژنۆو جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتزمەو هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ.

٥_جوان کردنی پێست و قژ، باشکردنی زیپکەو وپەڵەو ر ێگری لە چرچی و ووشکبونەوە، قژدرێژبونەوەو کەمکردەوەی رووتاندنەوە.

٦_بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل، باشترکردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دڵەراوکێ.

٧_ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە.

٨_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو  ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک.

٩_سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێنو ڕێژەی ئۆکسجین لەلە  شدا.

۱٠_ یارمەتی کێش دابەزاندنو چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا  ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت.

١١- بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکر و شیرینی و کەمکردنەوەی نان و صەمون و فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەم کێشانە، ئەگەر بەردەوام ڕۆژانە بخورێت.

باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەناریش لە هەرکاتێک بێت، باشترە تا نیو کاژمێر بەدوایدا بە دوایدا ئاو نە خورێتەوە.
د.بینایی کامەران 
پسپۆری خۆراک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن