شاناز
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند شاناز ناسراو به لۆكه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌بوونی كاری هونه‌ری نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی" فڕین" بڵاوكرده‌وه.
شاناز له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت" ئەزیزان گۆرانی فڕین پێشکەشتان بێت ئەمە تەنها سەرەتایەکە دنیایەک کاری جوانترمان بۆئێوەی خۆشەویست هەیە بەوهیوایەی وەک دیاریەکی بچوک لێمان قبوڵبکەن"
كاری میلۆدی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن نه‌وید زه‌ردیه‌وه ئه‌نجامدراوه و شیعری ڕه‌نج سه‌نگاویه و بڕیار وایه چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی پێكه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتودا بڵاوبكه‌نه‌وه.
شاناز زاهیر ناسراو بە ”لۆکە” له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری هونه‌ری ده‌كرد نازناوی لۆكه بوو به‌ڵام ئێستا ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كردۆته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی و ده‌یه‌وێت جیاوازتر كاربكات، ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له وڵاتی سویسرا ده‌ژی .