فشاری ده‌رونی
ڕاچڵه‌كین-
به‌هۆی سه‌رقاڵی و ئه‌ركی ڕۆژانه كه‌م كه‌س هه‌یه توشی فشاری ده‌رونی نه‌بێت، دكتۆر كاروان پسپۆڕی ده‌رونی 5 كاریگه‌ری زیان به‌خشی فشاری ده‌رونی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- زیادبونی كێش: له‌كاتی دروستبونی فشارێكی توندی ده‌رونی جه‌سته بڕێكی زۆر له‌ئه‌نسۆلین ده‌رژێنێت‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر ئاره‌زوی خواردنی شیرنی‌و شه‌كره‌مه‌نی بكرێت‌و پاشان زیادبونی كێشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
2- گرفتی پێست: زۆرێك له‌خه‌ڵكی له‌كاتی توڕه‌بوندا ره‌نگی پێستیان ده‌گۆڕیت وه‌ك سوربونه‌وه چونكه له‌و كاته‌دا جه‌سته چه‌وری ده‌رژێنێت له‌گه‌ڵ به‌شێكیتر له‌رژێنه‌كان‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕان له‌ده‌موچاوو ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی جیاواز.
3- هه‌ڵوه‌رینی قژ: یه‌كێك له‌دیارترین كاردانه‌وه‌كانی فشاری ده‌رونی، به‌شێویه‌ك ده‌بێته هۆی نه‌مانی زیندوێتی و ناچالاكی فرمانه‌كان موی سه‌ر، پاشان هه‌ڵوه‌رینی.
4- هه‌ڵورین و كلۆربونی ددان: فشاری ده‌رونی ده‌بێته هۆی رشتنی ئه‌نزیمی “بلاك” كه‌به‌رپرسه له‌كلۆربون‌و تێكچونی ددانه‌كان.
5- گرفته‌كانی خه‌وتن: له‌كاتی دوچاربوون به دڵه‌راوكه، رێژه‌ی رشتنی ماده‌ی سترۆنین له‌مێشكدا كه‌مده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر سه‌رقاڵ بیت به‌بیرۆكه‌ی ناو مێشكه‌وه‌و به‌رده‌وام له‌حاڵه‌تی بیركردنه‌ودا بیت‌و پاشان تێكچونی نه‌ریتی خه‌وتن و ماندوبون و نه‌خه‌وتنت توش ده‌كات.