گهرمبوونی پاژنهی پێ
ڕاچڵهكین-
زۆر کــەس دەپرســن دکتۆر هۆکــاری گەرمبوونی قاچم، پێیەکانم چیـیـە بەتایبەت لە شەواندا؟دكتۆر هێمن پزیشكی نهخۆشییهكانی ئێسك و ڕۆماتیزم هۆكارهكانی ئهم گرفته تهندروستیه ڕوون دهكاتهوه.
لەوانەیە هۆکاری گەرمی پێیەکانت یەکێک بێ لەمانەی خوارەوە.
1-نەخۆشی شەکرە
2-کەمی ڤیتامینەكـان بەتایبەت B12, B6, B9
3- زۆر خواردنەوەی ئەلکهول
4- نەخۆشی غودەی تەمەڵ_hypothyroidism
5- نەخۆشی ئایدز
6- پێی وەرزشوانان
7- نەخۆشـــی سست بوونی گورچیلەکان.
8- هەندێ جۆری دەرمان و ماددەی کیمیاوی
9- هەندێ جۆری نەخۆشی دەمار و بۆڕیەکانی خوێن.
پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومـگە و ڕۆماتیــــــزم و ئێسک یان مێشک و دەمار بکات،بۆ ئەوەی پشکنینی کلینیکی بۆبکرێ لەگەڵ هەندێ جۆر پشکنینی خوین یان هێڵکاری دەمارەکان،دواتر چارەسەری گونجاو وەرگرێت.