مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لە هەولێر كتێبێك بە خوێنەران دەناسێنێت

کەلتوور

13/01/2021     ژمارەی بینراو 319

راچڵەكین –

‎نوسینگەی هەولێری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەست بە چالاكییەكانی خۆی دەكات و لەدەستپێكی چالاكییەكانیشیدا ساڵۆنی لاپەڕە ٩ دەكاتەوەو هەفتەی داهاتووش مەراسیمێك بۆ ناساندن و دابەشكردنی كتێبێك ئەنجام دەدات.

‎لەیەكەم چالاكیدا، ڕۆژی شەممە 16-1-2021، كاتژمێر ١١ی بەیانی، لەساڵۆنی لاپەڕە ٩ بە ئامادەبوونی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانی هەولێر، مەراسیمی ناساندن و دابەشكردنی كتێبی (ئەمڕۆ ساتمەم كرد بەسەر دوێنێدا كەوتم) بۆ نووسەرو شاعیر موحسین ئاوارە سازدەكات.

ساڵۆنی لاپەڕە ٩ بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە شوێنی چالاكی ڕۆشنبیری و ئەدەبی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن