ڤیدیۆی ماچه‌كه‌ی ماجد موهه‌ندیس بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی" ماجد المهندس" یان بڵاوكردۆته‌وه له‌دوای ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی ئێواره‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند" نه‌جوه كه‌ره‌م" سازیكرد له سه‌ر ته‌ختی شانۆی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له دوبه‌ی.
ماجد له ڤیدیۆكه‌دا ماچی ده‌ستی خانمه ڕاگه‌یاندنكار" ئه‌نابێلا هلال" ده‌كات و ئه‌نابێلا له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ستایشی ئه‌و ئه‌دا تایبه‌ته‌ی ماجد موهه‌ندیسی كردوه و هه‌ر زوو ئه‌م گرته‌یه بووه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.