قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

21/01/2021     ژمارەی بینراو 325

راچڵەکین-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و ریشەکێشکردنیدا پێویستە هەوڵەكانیان یەك بخەن و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێن.

قوباد تاڵەبانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین كە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەبەغدا، ژمارەیەك خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج و بوو بەهۆی شەهیدكردن و برینداركردنی كۆمەڵێك هاووڵاتی".

دەشڵێت:" ئەم تاوانەی ئەمڕۆ كە ناوبەناو دووبارە دەبنەوە، بەڵگەن لەسەر ئەوەی تیرۆر هەر ماوە، ئەوەشمان بیر دەخاتەوە كە پێویستە هەموولا یەكدەنگ بین و هەوڵەكانمان یەك بخەین و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین، لەپێناو سەركەوتن بەسەریدا و ڕیشەكێشكردنی، تا هەموو عێراقییەكان هەست بەئارامی بكەن".

دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوەراستی بەغدای پایتەخت روویانداو بەهۆیانەوە زیاتر لە 140 كەس بوونە قوربانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن