ڕۆماتیزمی جومگەکان و ھەوکردنی کۆڵۆن
ڕاچڵهكین-
وهڵامهكه بهڵێیه و ئهم نهخۆشییه پێی دەگوترێ ( ھەوکردنی جومگەکان ھاوەڵی ھەوکردنی کۆلۆن) Inflammatory Bowel Disease IBD، دكتۆره ئهڤین پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە وڕۆماتیزم ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر ئهم نهخۆشییه دهدات.
ھەوکردنی ڕیۆماتیزمی کۆڵون لە نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکانە کە دەکرێت یهكێك لە نیشانەکانی ھەوکردن و ڕەق بوونی جومگەکان بی، لە ٤٦.٦٪ ی نەخۆشیەکانی ھەوکردنی کۆلۆن بەدەردەکەوێ.
دوو جۆری سەرەکی ھەیە لە ھەوکردنەکانی کۆلۆن کە بە سەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ شلەژانی سیستمی بەرگرێ لەش Autoimmune diseases:
1- ھەوکردنی نەخۆشی کرۆنس (Chrons Disease)
2- ھەوکردنی زامی کۆلۆن (Ulcerative Colitis)
نیشانەکان:
1-ئازار و ناڕەحەتی ناو سگ
2-ھەندێک جار خوێن لەگەل پیسایی
3-ئێشان وئاوسانی جومگەی پەلەکان بە تایبەتی جومگەکانێ پێ، ئەوئازارەش ناوە ناوە دەگوازرێتەوە لە جومگەک بۆ جومگەیەکی تر.
4-پشت ئێشە و ڕەق بوونی خواروەی پشت، بە ھۆی ھەوکردنی جومگەی حەوز Sacroilitis و ھەوکردنی بڕبڕەی پشت، ئەو نیشانەیە زیاتر لە ھەوکردنی کۆلۆن جۆری کرۆنس دەبیندرێ، ھەرچەندە لەوانەیە زۆر دەمێک پێش ھەوکردنی کۆلۆن دەستپێبکات.
5-سووربونەوەی چاو
6-ھەندێک جار پەڵە وبرین لە پێست
7-برینی ناو دەم (دەو کول بوون)
8-كەم بوونی ئارەزووی خواردن (ئیشتیھا) و دابەزینی کێش
مەرج نیە ھەموو ئەونیشانانە بەدەرکەون، زۆر جار نەخۆش تەنھا نیشانەی ئازار و ڕەق بوونی جومگەی ھەیە بە بێ ئەوەی ھیچ نیشانەێیکی ھەبێت لە کۆلۆن.
چۆنیهتی دەستنیشانکردنی:
بە پشکنینی کلینیکی و ھەروەھا پشکنینی خوێن، و پشکنینی بینینی کۆلۆن (نازور).
چارەسەرکردن:
ھەر وەک نەخۆشیەکانی تری ڕیۆماتیزم، چارەسەری درێژخایەنی پێویستە بە بەکار ھێنانی دەرمانی دژە ڕۆماتیزم DMARDs وھەندێک حاڵەت پێویست بە دەرمانی بایۆلۆجی دەکات بۆ کونترۆلکردنی چاڵاکی نەخۆشیەکە ونەھێشتنی موزاعهفات.