نرخی نەوت دابەزی

ئابوری

22/01/2021     ژمارەی بینراو 341

راچڵەكین –

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەراورد لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئێستا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 55 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22-1-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەمشەو نرخەكە لە بۆرسەكانی جیهان دابەزی و لەئێستادا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 55 دۆلارو 30 مامەڵەی پێوەدەكرێت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش لە 52 دۆلارو 46 سەنتەوە بۆ 52 دۆلارو 17 سەنت دابەزی. 

سەرباری ئەو دابەزینەش، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لەژێر كاریگەریی كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا، جارێكی دیكە روو لە بەرزبوونەوە بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن