چه‌قۆی له‌مێرده‌كه‌یدا وایزانی ناپاكی لێكردوه
ڕاچڵه‌كین-
ئاگری غیره دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵی ئافره‌تێكی مه‌كسیكی هه‌ڵده‌گیرسێت به‌چه‌قۆ له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات واده‌زانێت مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه په‌یوه‌ندی هه‌یه و ناپاكی له‌و ده‌كات.
ئه‌م ئافره‌ته دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و باسی له‌وه كردوه وێنه‌یه‌كی بینیوه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه وێنه‌كه خودی ئه‌م ئافره‌ته بووه ئه‌و كاته‌ی كێشی زیادی نه‌كردوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا.
له‌و كاته‌ی ئه‌م ئافره‌ته یه‌كه‌م چه‌قۆی كردوه به جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه ژنه‌كه‌ی تێبگه‌یه‌نێت له‌وه‌ی وێنه‌كه هه‌ردوكیانن به‌ڵام ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه قسه بكات و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی دیكه‌ی پیادا كردوه.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسێكانیان گوێیان له‌ده‌نگی هاواری زۆر ده‌بێت پۆلیس بانگ ده‌كه‌ن و دواتر هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته ده‌گه‌یننه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كه‌ن.