وه‌ڵامی ئەو دوو پرسیارەی گومانیان دروستکردووە له‌سه‌ر گه‌نم

تەندروستی

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 73

گه‌نم

ڕاچڵه‌كین-

1-ئایا گەنمی ئێستا گۆڕانکاری بەسەر داهاتووەو جیاوازە  لەگەڵ گەنمی چەند ساڵێک پێش ئێستا؟ 
2-ئایا لە ڕووی تەندروستیەوە گەنمی ئێستا ناتەندروستە؟ 

دكتۆر یاسین  پسپۆڕی خۆراک له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی وردی ئه‌م دوو پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

بەشێک لە پسپۆڕانی خۆراک و تەندروستی و وە بەشێکیش لە هاوڵاتیان پێیان وایە ئەو گەنمەی ئێستا دەخورێت لەگەڵ ئەو گەنمەی چەند ساڵێک پێش ئێستا هەبووەو هۆکارە بۆ کاریگەری خراپ بۆ سیستەمی بەرگری بەتایبەت نەخۆشی سیلیاک. 

بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لەساڵی ۲۰۲۰ ئەنجامدراوە لەووڵاتی ئەڵمانیا لە جۆڕناڵێکی بەناوبانگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە بۆ ٦۰ جۆری گەنم لەنێوان ساڵەکانی ۱٨۹۱ تا ۲۰۱۰ کراوە و ڕێژەی پڕۆتین تێیدا هەڵسەنگێندراوە. تێیدا هاتووە کە گەنمی ئێستا کەمێک ڕێژەی پرۆتینی کەمترە بەڵام گڵۆتین (پڕۆتینی سەرەکی گەنم) وەکو خۆی ماوەتەوە. بەڵام پێکهاتەی گلۆتین کەمێک گۆڕاوە بەشێوەیەک گلیادین ( کە هۆکارە بە نەخۆشی سیلیاک ) بە ڕێژەی سەدا ۱٨ کەمتر بووەو گلۆتینین بە ڕێژەی ۲٥ لەسەدا زیاد بووە.

توێژەرەکان ئەمەشیان خستۆتە ڕوو کە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نەدۆزیتەوە دەربارەی کاریگەری گەنمەکان لەسەر وەڵامی سیستەمی بەرگری بۆ گەنمەکان. ئەۆەشیان خستۆتە ڕوو کە هەموو جۆرەکانی پڕۆتینیان شی نەکردۆتەوە لە ڕووی کاریگەری تەندروستی. 

لە توێژینەوەکی تر لەسەر گۆڕانکاری ماددە گرنگەکانی گەنمی ساڵانی پێشوو و گەنمی ئیستا دەرکەوتووە کە گۆڕانکاریەکی کەم هەیە لە ماددە بایۆلۆجیە چالاکاکان بەتایبەت ڕیشاڵە خۆراکیەکان. 

بۆیە بەگوێرەی ئەم توێژینەوانە بێت گەنمی ئێستا و ساڵانی زوو زۆر جیاوازیان نیە و پێکهاتەی گەنمی ئێستا هۆکاری سەرەکی نیە بۆ تێکدانی سیستەمی بەرگری بەتایبەت ڕێژەی گلیادین، بەڵام ئەوەی گرنگە کێشەیە شێوازی  بەکارهێنان و بڕی خواردنی گەنمە بەتایبەت گلۆتین. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن