پارێزه‌رێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا بوو به پشیله
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا وایكرد زۆرینه‌ی كار و كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه بچێت، ئه‌م هه‌فته‌یه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان له ئه‌مه‌ریكا ڕووداوێكی پێكه‌نیناوی ڕویدا كه وایكرد ببێته باسی پێگه جیهانیه‌كان.
پارێزه‌ر" ڕۆن بۆنتۆن" له ویلایه‌تی ته‌كساس له‌كاتی به‌شداربوونی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاین به پرۆگرامی "زووم" فلته‌ری سه‌ری پشیله چۆته سه‌ر ڕوخساری و ئه‌مه‌ش وایكرد به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ونه پێكه‌نین.
پارێزه‌ره‌كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌شڵه‌ژێت ده‌ڵێت" من لێره‌م و پشیله نیم به‌س نازانم چۆن ئه‌م فلته‌ره لاببه‌م" دواتر یه‌كێك له هاوڕێكانی له كۆبوونه‌وه‌كه ڕێنموی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فلته‌ره‌كه لاببات.