ههموو ههوكردنێكی كۆئهندامی ههناسه نیشانهی كۆرۆنا نییه
ڕاچڵهكین-
مەرج نییە ھەموو نیشانەکانی ھەوکردن (التھاب)ی ڕێڕەوی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە (واتا لووت و جیوب و قوڕگ و سندووقی دەنگ و بۆڕی سەرەکیی ھەناسە)، ھۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت!
دكتۆر زانا پزیشكی پسپۆڕی ههناوی لهسهر ئهم بابهته دهڵێت" ئێمە ھێشتا لە وەرزی سەرماین و ڤایرۆسەکانی سەرمای گشتگیر (ھەڵامەت) و ڤایرۆسی ئینفلەوەنزای وەرزیی لە ئارادان و دەشێ زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە نیشانەکانیان وەک نیشانەی کۆڕۆنایە لە سەرەتادا، تەنھا ڤایرۆسێکی وەرزیی بێت! بۆیە پێویست بە شڵەژان و ترسیی زیاد ناکات."
ئهم پزیشكه دهڵێت" بەڵام، ئەگەر ئەم نیشانانەت بە تووندیی ھەبوو، ئەوکاتە باشترە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت"
1-تا ی بەردەوام کاتێ لە ٣٨ پلەی سیلیزی زیاتر بوو.
2-ووشکە کۆکەی تووندی بێزارکەر.
3-بێ ھێزییەکی زۆر و ئازاری زۆری ماسولکەکان.
4-تەنگە نەفەسیی یان ھەناسە بڕکێیەکی لە ناکاو و دابەزینی ئاستی ئۆکسجینی لەناکاوی خوێن.
5-سەرئێشەیەکی زۆر.
6-نەمانی تەواویی ھەستی بۆن کردن یان تامکردن یان ھەردووکیان، ئەم نیشانەیان زۆر تایبەتمەندە بە کۆڤید بەتایبەت ئەگەر لە ناکاو بێت.
7-نەمانی شەھیەی خواردن، ھەندێکجار سکچوون و ڕشانەوە و بوونی ئازارێکی زۆر لە بەشی خوارەوەی پشت و ناوچەی گورچیلەکان.
ئەم نیشانانە لە کاتێکدا گرنگە کە کەمتر لە دوو ھەفتە لەو شوێنانە گەڕابیتەوە کە کۆڕۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە یانیش لە نزیکەوە لەگەڵ کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشییەکە ھەڵسوکەوتت کردبێت بەتایبەت ئەگەر کەسەکە کۆکە و پژمینی ھەبووبێت.