بایرن میونیخ بە ئینتراخت فرانکفۆرت دۆڕا

وەرزش

20/02/2021     ژمارەی بینراو 59

راچڵەکین- سپۆرت 

 

لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ٢٢ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میویخ تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو ھات بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت.

 

فرانکفۆرت کە لە ناو یارگای خۆی یاریی دەکرد لە گێمی یەکەمدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام پێشکەوتن، ھەرچەندە لەسەرەتای گێمی دووەمدا لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی بۆ بایرن کرد، بەڵام یارییەکەیان بە ئەنجامی ٢-١ دۆڕان.

 

سەرەڕای ئەم شکستە بەڵام یانە باڤارییەکە لە پلەی یەکەمی خولی ئەڵمانیدا مایەوە.

 

گۆڵەکان:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن