خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" نانسی عه‌جره‌م"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" نانسی عه‌جره‌م" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا و به‌دیاریكراوی له پرۆگرامی "شربل یستقبل" كه له تۆڕی CNN ی ئه‌مه‌ریكی په‌خش ده‌كرێت وه‌سیه‌تی خۆی بۆ كچه‌كانی كرد.
نانسی له وه‌سیه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت" داوا له كچه‌كانم ده‌كه‌م چێژ له شته بچوكه‌كان ببینن و نرخ بۆ هه‌موو شتێك دابنێن له ژیانیاندا و نرخ بۆ كات دابنێنن و ژیانی خۆیان بژین و ڕێزی گه‌وره‌تر له خۆیان بگرن و خراپ ڕه‌فتار نه‌كه‌ن"
نانسی خاوه‌نی سێ كچه له دكتۆر فادی هاوسه‌ری و یه‌كێكه له خانمه ناوداره‌كانی لوبنان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌وادارێكی زۆری ده‌نگی هه‌یه.