منداڵێك به مردوی له‌ناو جلشۆرێكدا دۆزرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
پیاوانی ئاسایش له نیوزله‌ندا منداڵێكیان به مردووی له‌ناو جلشلۆرێك ده‌رهێنا و جلشۆره‌كه ئیشی كردوه ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ی تیادا بووه.
وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته باسی له‌وه كردوه كه له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه بزانرێت و ڕووداوه‌كه زۆر خه‌م هێنه‌ر بووه و سه‌ره‌خۆشی له خێزانی منداڵه‌كه كردوه و داواش له دایكان و باوكان ده‌كات له‌كاتی كارپێكردنی جلشۆر زۆر ئاگاداربن چونكه منداڵان زیته‌ڵه‌ن و ئاره‌زووی تاقیكردنه‌وه‌ی شتی نوێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووداوی له‌م شێوه‌یه به‌سه‌ریاندا ڕوو نه‌دات.
تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه دوباره بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری لێ بكرێت باشتر وایه دایكان و باوكان له‌كاتی كارپێكردنی ئامێره كاره‌باییه ئۆتۆماتیكیه‌كان و مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان زۆر ئاگاداربن و ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بۆ چاودێری منداڵه‌كتان داناوه ئه‌وه باشتر وایه ئه‌ویش له‌م بابه‌ته ئاگادار بكه‌نه‌وه.